١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

به‌رپرسی لقی دوو سەردانى بارەگاى بزووتنەوەى دیموکراتى ئاشورى لە شارۆچکەى عینکاوە کرد

سەرچاوە: KDP.info

بەمەبەستى پیرۆزباى لە (34) هەمین سالیادى دامەزراندنیان، ئەمرۆ عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو بە یاوەرى بەرپرسى پەیوەندییەکان و ئەندامانى لق و بەرپرسى ناوچەى عینکاوە سەردانى بارەگاى بزووتنەوەى دیموکراتى ئاشورى لە شارۆچکەى عینکاوە کرد، لەلایەن ( سامى سپنیا) ئەندامى مەکتەبى سیاسى و بەرپرسى لقى هەولێرو بەرپرسى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستانى بزووتنەوەى دیموکراتى ئاشورى پێشوازى کرا..

لە دانیشتنێکدا دواى بەرز راگرتن و پیرۆزباى کردن لە ئەندامانى بزووتنەوەى ئاشورى، بەرپرسى لقى دوو خەبات و تێکۆشانى بزووتنەوەى ئاشورى لە پێناو پاراستنى ئەزموونى هەرێم و پتەوکردنى گیانى برایەتى لە هەرێمى کوردستان بەبەرزى هەڵسەندگاند، هەروەها بەرپرسى لقى دوو تەئکیدى لە پێکەوە ژیانى ئاشتیانەو پەیوەندى نێوان نەتەوەى کوردو گەلى ئاشورى لە کوردستان کردەوە، هاوکات بەرپرسى لق رۆلى برایانى مەسیحى و ئاشورییەکانیشى لە نێو بزووتنەوەى رزگارى خوازى گەلى کوردستان و بەشداریی و پالپشتیان لە هێنانەکایەى دیموکراسى و پێشکەتنەکانى ئەمرۆى هەرێمى کوردستان بەگرنگ دانا،
دواتر تیشک خرایە سەر دواین پێشهات و رووداو بارودۆخى هەستیارى سیاسى و ئالۆزی و قەیرانەکانى ئەمرۆى عیراق وهەرێمى کوردستان، لەم رووەوە هەردوولا جەختیان لەیەک ریزى و یەکدەنگى نێوان هەردوولاو گەلى کوردستان بەرابەر پرسە نەتەوەییەکان و پاراستنى ئەزموونى دیموکراسى و مافەدەستورى و یاساییەکانى خەلکى کوردستان بەگشتى کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار