٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كۆمیسیۆن: 8ی 11 كۆتاییهاتنی بانگەشەیه‌ و 11ی 11 پڕۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە وادەی كۆتاییهانی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئاشكرا كرد.

جومانە غەلای گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، كاتژمێر حەوتی بەیانی ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 8/11/2025 كۆتایی بە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دێت و دەكەوینە نێو كاتی بێدەنگی هەڵبژاردنەوە.

ڕاشیگەیاند: واتە لە ڕۆژی 8ی مانگ هەڵمەتی بانگەشەی كاندیدەكان كۆتایی دێت.

گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق جەختیشی كردەوە كە ڕۆژی 11/11/2025 پڕۆسەی هەڵبژاردنی گشتی لە سەرجەم پارێزگا و شوێنەكان بەڕێوەدەچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار