لە گوندی سۆرەبان یادی 54ساڵەی رۆژنامەی خەبات كرایەوە
چۆمان- KDP.info / لە گوندی سۆرەبانی سنوری شارەدێی قەسرێی دەڤەری باڵەكایەتی، بەمەبەستی بەرزراگرتنی خەبات و تێكۆشانی رۆژنامەی رۆژانەی (خەبات) لەلایەن لقی (26)ی گولان و لێژنە ناوچەی قەسرێ و نوسینگەی چۆمانی رۆژنامەی خەبات، یادی (54) ساڵەی بە ئاشكرا دەرچوونی رۆژنامەی خەبات كرایەوە .
بەئامادەبوونی بەرپرسی لقی 26ی گولان و جێگری سەرنووسەری رۆژنامەی خەبات و قائیمقامی چۆمان و تەواوی لایەنە بەرپرسە حكومی و عەسكەری و حزبی ناوچەكەو ژمارەیەك لە رۆژنامەنووسانی ناوچەكەو خەلكێكی زۆری گوندی سۆرەبان یادی 54 ساڵەی دامەزراندنی رۆژنامەی خەبات كرایەوە، لەسەرەتای مەراسیمەكەدا هەریەك لە عەبدولرەحمان مەلا رەسول بەرپرسی لقی 26ی گولان و دلشاد وەسانی جێگری سەرنووسەری رۆژنامەی خەبات و عەبدولواحید گوانی قائیمقامی چۆمان بەشیوەی جیاواز باس لە ئەركوماندووبوونی رۆژنامەی خەبات كراو بەوردی تیشك خرایەسەر رۆلی ئەو رۆژنامەیە لە رۆژگارە سەختەكاندا، دواتر لەلایەن نوێنەری گوندی سۆرەبان سوپاسی رێكخەری ئەومەراسیمە كرا. شایەنی باسە رۆژنامەی خەبات لە ساڵەكانی 1961 تاكو ساڵی 1974 لە گوندی سۆرەبان لەچاپ دەدراو دواتر لە گوندی مەمی خەلان سەربە قەزای چۆمان درێژە بەو رۆژنامەیە دەدرا، شایانی باسە هەر لە مەراسیمەكەدا رۆل وئەرك و ماندبوونی ئەو رۆژنامە نووسانەی خەبات كران كە دوای ساڵی 1991 بۆ رۆژنامەی خەبات كاریان كردووە.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


