ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ته‌ره‌كتۆری ره‌زگه‌ریی و پێداویستی كشتوكاڵی به‌سه‌ر 81 جوتیارادا دابه‌ش ده‌كات
له‌میانی كار‌و چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانیدا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری كۆمپانیای هه‌سان بۆ كه‌ره‌سته كشتوكاڵییه‌كان، له مه‌راسیمێكی به‌رفراواندا هه‌ستا به دابه‌شكردنی 60 ته‌ره‌كتۆری ره‌زگه‌ریی و پێداویستی دیكه‌ی كشتوكاڵی به‌سه‌ر 81 جوتیار كه له‌ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌ڕێگای تیروپشك بۆیان دابینكرابوو.
ئه‌مڕۆ 10/4/2013 له‌مه‌راسیمێكی فراوانداو به ئاماده‌بوونی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسانی حكوومی و حزبی و جوتیاران، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پرۆژه‌ی دابه‌شكردنی پێداویستییه‌كانی بواری كشتوكاڵی خسته‌ڕوو، له‌سه‌ره‌تادا مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌میانی پێشكه‌شكردنی وتارێكدا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له‌پێناو بوژاندنه‌وه‌ی زیاتری گونده‌كانی كوردستان و پشت به‌ستن به داهاتی ناوخۆیی و به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی له‌سه‌ر رێبازی فه‌لسه‌فه‌ی بارزانیی نه‌مر، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌م هه‌نگاوه به‌رده‌وامی ده‌بێت و هه‌وڵدراوه له هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستانه‌وه جوتیاران لێی سوودمه‌ندبن، هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه زیاتر هاریكاری برا جوتیاره‌كانی كوردستان بكات به پێشكه‌شكردنی كه‌ره‌سته‌و پێداویستییه‌كانی بواری كشتوكاڵی له‌پێناو بایه‌خدانی زیاتر و گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رچاوی كه‌رتی كشتوكاڵی له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
دواتر وتاری كۆمپانیای هه‌سان بۆ پێداویستیه‌كانی كشتوكاڵی پێشكه‌شكرا، ئینجا ده‌ستكرا به دابه‌شكردنی خه‌ڵات و دیارییه‌كان به‌سه‌ر جوتیاراندا.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


