١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

لقی دوو رێورەسمێکى رێزلێنان بۆمامۆستایان و یەکەمه‌كانی کۆلیژى کارگێرى و ئابورى رێکخست

سەرچاوە: KDP.info

بەمەبەستى پێشخستنى ئاستى زانست و هاندانى قوتابیان لە کۆلیژەکانى زانکۆى سەلاحەدین،  رێکخراوى قوتابیانى ناوچەى ئایندە لە کۆلیژىکارگێرى و ئابورى بەئامادەبونى عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو یاریدەدەرى راگرى ئێواران و بەیانیانى کۆلیژى کارگێرى و کارگێرانى لق و بەرپرسى ناوچەى ئایندە و مامۆستایان و ژمارەیەکى زۆر لە قوتابیان، رێورەسمێکى رێزلێنان بۆمامۆستایان و یەکەم و دووەم سێەمەکانى بەشى ئابورى، کارگێرى، ژمێریارى سالى2011- 2012 لە هۆلى ئاشتى لە نێوکۆلیژى کارگێرى و ئابورى رێکخست...
بەرپرسى لقى دوو لە مەراسیمەکەداوێراى دەستخۆشى و پیرۆزباى لە قوتابیان، تەئکیدى کردەوە پێشکەوتنى ئاستىزانستى قوتابیان لەم قۆناغەدا دەبێتە زامنى پاراستن و پێشکەوتنى ئەزموون وکیانى سیاسى لە هەرێمى کوردستان، هەروەها بەرپرسى لق تەئکیدى لە پالپشتى وخزمەتکردنى زیاترى قوتابیان کردەوەو رۆلى مامۆستایانیشى لە پێگەیاندنىنەوەیەکى تەندروست بۆ وولاتەکەمان پربایەخ وەسف کرد، پاشان خەلاتورێزلێنانى قوتابیان بەرێوەچوو.....
پاشان هەر لەنێو کۆلیژى کارگێرى و ئابورى پێشانگایەکى وێنەى فۆتۆگرافىلەلایەن بەرپرسى لقى دوو کرایەوە

هەواڵی پەیوەندیدار