١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لەهەولێر لەگەڵ چین و توێژەكانی باڵەكایەتی كۆبۆوە

سەرچاوە: KDP.info

كاكەمین نەجارئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە هەولێر بە یاوەری (دكتۆر عەلی تەتەر) بەرپرسی لقی10 سەردانی دەڤەری باڵەكایەتیان كرد، لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی لقی 26ی گوڵان لەگەڵ هەڤاڵ (عەبدولرەحمان مەلا رەسوڵ) بەرپرسی لقی 26ی گوڵانی پارتی دیموكراتی كوردستان و كارگیڕو ئەندامانی لقی26 و بەرپرسی لێژنە ناوچەكان و كارگێران و كادیران كۆبۆوە.

مەبەست لە كۆبونەوەكەدا بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە هەولێر تیشكی خستەسەر دوا گۆڕانكاریەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە بەتایبەت ئەو بارودۆخەی ئێستا هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكوومەتی عێراقی فیدراڵ هەیەتی و پێویستە كورد لەو قۆناغەدا مامەڵەی هەستیارانە ئەنجام بدات، هەروەها باس لە كێشە گرفتەكانی ناوچەكە كراو لەلایەن ئامادەبوانیشەوە راو سەرنجی زیاتر خرانە روو..

 

هەواڵی پەیوەندیدار