بهئامادهبوونی بهرپرسی لقی2 تهرمی هونهرمهند سلاح عهبدولغهفور له گۆرستانی كهسنهزان بهخاك سپێردرا
دواى ئەوەى دوێنى ئێوارە لە رووداوێکى پێکدادانى ئوتومبێل لە شارى هەولێرهونەرمەندى ناسراو بەرەگەز کورد سلاح عبدولغەفور گیانى لە دەستدا، ئەمرۆ لەرێورەسمێکدا بە ئامادەبوونى عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو و نوێنەرى وەزارەتىر ۆشنبیرى و پارێزگارى هەولێر و کارگێرانى لق و ژمارەیەک لە هونەرمەندان وکەس و کارو بنەمالەکەى هونەرمەندى خوالێخۆشبوو لە گۆرستانى کەسنەزان بەخاکسپێردرا...
بەرپرسى لقى دوو لە ووتەیەدا دواى ناشتنى هونەرمەندسەرەخۆشى لە کەس وکاروئامادەبوان کرد، هەروەها ئاماژەى بە رۆلى هونەرمەندى دیارو ناسراو سلاحعبدولغەفور کرد کە سالانێکى زۆر خزمەتى بە بوارى هونەرى گۆرانى بەزمانىکوردى و عەرەبى کردوە و کەسایەتیەکى دیار بوە لە نێو هونەرمەندان و دەنگێکىرەسەنى لەم بوارەدا هەبوەو ، هەروەها هەلوێستى هونەرمەندى لە چەند سالىرابردوو لە خزمەت کردنى هونەر لەشارى هەولێر بەرزهەلسەندگاند، هاوکاتبەرپرسى لقى دوو تەئکیدى کردەوە هونەرمەند سلاح عبدولغەفور تەنها مولکىبنەمالەکەى نەبوە بەلکو مولکى هەموو خەلک بوەو تەمەناى سەبرو ئارامى بۆبنەمالەکەش دەخوازین، ئەوەى جێگاىئاماژە پێکردنە هونەرمەندى ناوبراو بەرەگەز کوردەو سالانێکى زۆرە لە شارىبەغدا بوە و بۆ ماوە دە ساڵیشە بەهەموو خێزانەکەیەوە لە شارى هەولێرنیشتەجێەو ماوەیەکە لە تیڤى سەتەلایتى( auc) کەپەخشەکەى لە هەولێرە کارىئەکرد.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


