١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

سه‌لاح ده‌لو: پشتیوانى بەردەوامی هونه‌رمه‌ندان و ره‌وتى هونه‌رى كه‌ركووكین‌

سەرچاوە: KDP.info

كه‌ركووك- KDP.info/  له‌ میانه‌ى پێشوازیكردنى له‌ هونه‌رمه‌ندى دێرینى كه‌ركووك نۆڤه‌ر محیه‌دین،پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سه‌لاح ده‌لۆ به‌رپرسى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كه‌ركووك – گه‌رمیانى پارتى دیموكراتى كوردستان پشتیوانى خۆى و پارتى دیموكراتى كوردستانى بۆ هونه‌رمه‌ندانى كه‌ركووك دووپاتكرده‌وه‌.

كاتژمێر 10:00ى پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 8 - نیسان - 2013 له‌ باره‌گاى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كه‌ركووك  سه‌لاح ده‌لۆ به‌رپرسى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كه‌ركووك – گه‌رمیانى پارتى دیموكراتى كوردستان پێشوازیكرد له‌ نۆڤه‌ر محیه‌دین مامۆستاى موزیك و هونه‌رمه‌ندى دێرینى كه‌ركووك.

له‌ دانیشتنێكى دۆستانه‌دا باس له‌ ره‌وشى ژیان و بارودۆخى هونه‌رمه‌ندانى كه‌ركووك كرا و له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌لاح ده‌لۆ پشتیوانى خۆى بۆ باشتركردنى  ژیانى هونه‌رمه‌ندانى كه‌ركووك و به‌ره‌و پێشبردنى كاروانى هونه‌رى كه‌ركووك ده‌ربڕى.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا مامۆستا نۆڤه‌ر محیه‌دین، كه‌ له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى رابردووه‌وه‌ خزمه‌تی ‌ ره‌وتى هونه‌رى كورد له‌ كه‌ركووك ده‌كات، هیواى خواست ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كه‌ركووك – گه‌رمیانى پارتى دیموكراتى كوردستان ئاوڕى جدى له‌ ژیانى هونه‌رمه‌ندانى كه‌ركووك بداته‌وه‌.

هه‌روه‌ها سوپاسى به‌ڕێز به‌رپرسى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كه‌ركووك – گه‌رمیانى پارتى دیموكراتى كوردستانى كرد بۆ پشتیوانى و به‌ده‌مه‌وه ‌هاتنى هونه‌رمه‌ندان و ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ى كه‌ لێی كراوه‌ و هیواى خواست به‌رده‌وام سه‌ركردایه‌تى پارتى له‌ كه‌ركووك ده‌رگاى واڵا بێت بۆ هونه‌رمه‌ندان.

نۆڤه‌ر محیه‌دین له‌ سه‌ره‌تاى حه‌فته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو، هاتووه‌ته‌ ناو دنیاى هونه‌ره‌وه‌ و وێڕاى كارى رێكخراوه‌یى و رێكخستن له‌ ریزى پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێـتى لاوانى دیموكراتى كوردستاندا، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌ى رادیۆى پێشكه‌وتن بووه‌ و  ئێستەش جێگرى به‌ڕێوبه‌رى (به‌ڕێوبه‌رایه‌تى رۆشنبیرى منداڵ – هه‌ولێر) و سه‌رپه‌رشتیارى تیپى موزیكى نه‌ورۆزى تایبه‌ت به‌ منداڵانه‌ و له‌ چه‌ندین چالاكى و فیستیڤاڵى ناوخۆیى به‌شداری كردووه‌.

 

هەواڵی پەیوەندیدار