كاكەمین نەجار پیرۆزبایی لە ستافی رۆژنامەی خەبات دەكات
بەمەبەستی پیرۆزبایی كردن لە سەر نووسەر و كارمەندانی رۆژنامەی خەبات بەبۆنەی 54 ساڵەی بەئاشكرا دەرچوونی رۆژنامەی خەبات كاكەمین نەجار سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارێزگای هەولێر بە یاوەری ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی سەردانی رۆژنامەی خەباتی كرد و پیرۆزبایی ساڵیادی دەرچوونی یەكەم رۆژنامەی بەئاشكرا دەرچوونی خەباتی لە سەر نووسەر و تەواوی كارمەندانی رۆژنامەی خەبات پیرۆزكرد و هیوای خواست خەبات وەك هەمیشە دەنگ و رەنگی راستە قینەی خەڵكی كوردستان بێت لە پێناو گەیاندنی داواو داخوازییەكانی خەڵكی كوردسان . كاكەمین نەجار لە بەشێكی تری وتەكانیدا رایگەیاند خەبات رۆڵی كاریگەر و بەرچاوی هەبووە لە گەشەپێدان و پێشخستنی بواری رۆژنامە گەری كوردی كە خەبات لە سەردەمانێك دەردەچوو كورد و كوردستان ناوێكی قەدەغەكراو نەخواستراو بوو . بەڵام خەبات بە هەوڵی رۆژنامە نووسە بوێرەكانی توانی ناوی كورد و شۆرش و خەباتە رەواكەی بە بەرزی بهێڵێتەوە و توانی سەركەوتوانە درێژە بەردەچوونی خۆی بدات و ببێتە یەكێك لە رۆژنامە هەرە بەناو بانگەكانی جیهان كە لە ئێستادا خاوەنی خوێنەرێكی یەكجار زۆرە لە سەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەش . كاكەمین نەجار هیوای خواست خەبات هەمیشە پێشكەوتن بەخۆیەوە ببینێ و هیوای سەركەوتنی بۆ كارمەندانی رۆژنامەی خەبات خواست .

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


