١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

بەبۆنەى 54 هەمین ساڵیادى بەئاشکرا دەرچوونى به‌رپرسی لقی دوو سه‌ردانی رۆژنامه‌ی خه‌بات ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

بەبۆنەى  54  هەمین ساڵیادى بەئاشکرا دەرچوونى رۆژنامەى خەبات، بەمەبەستىپیرۆزباى لە سەرنوسەرو بەرێوەبەرى نوسین و تەواوى رۆژنامەنوسان وکادیروکارمەندان، ئەمرۆ عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو بەیاوەرى کارگێرانى لقسەردانى رۆژنامەى خەباتى زمانحالى پارتى دیموکراتى کوردستان لە شارى هەولێرکرد.
لەدیدارێکدا بەرپرسى لقى دوو وێراى پیرۆزبایى لە سەرنوسەروبەرێوەبەرى نوسین و تەواوى رۆژنامە نوسان و کادیروکارمەندان و هەموو ئەوانەکرد کە رۆژێک لە رۆژان بەقەلەم وبابەتەکانیان بەشدارییان لە دەرچوونى ئەم رۆژنامەیە لە قۆناغە جیاجیاکانداکردوە، هەروەها بەرپرسى لق رۆل و ماندوبون وشەونخۆنى رۆژنامەنوسوکارمەندانى ئیستاى رۆژنامەى خەباتى بەئەرکێکى پیرۆز و نەتەوەى دانابەرامبەر بە ئەو پەیامە نیشتمانى و نەتەوەى و دیموکراسى ودادپەروەرى سیاسى وکۆمەلایەتى و کولتورى پێکەوە ژیان و ئازادى بیروبۆچوون ورادەربرین ورێزگرتن لە هەموو نەتەوەو ئاینەکان دەیخاتە روو، لەم پێناوە شدا بەرپرسى لقهەموو پالپشتى وهاریکارى بۆ سەرکەوتنى کارەکانیان دەربرى وهیوایى خواست لەپەیامى راستگۆیى خۆى بەردەوامبێت وئایندەى ئەم رۆژنامەیە پربێت لەبەخشش وداهێنان وسەرکەوتن

هەواڵی پەیوەندیدار