بهرپرسی لقی دوو سهردانی نووسەر و رۆژنامەنووس قهیس قهرهداغی كرد
بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشى تەندروستى نووسەرو رۆژنامەنووس قەیسقەرەداغى، ئەمڕۆ عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو بەیاوەرى کارگێڕانى لق سەردانىبەڕێزیانى لە ماڵى خاتوو مهاباد قەرەداغى کرد کە چەند رۆژێکە بەهۆىتووشبوونى بە نەخۆشى لە شارى هەولێر ماوەتەوە.
بەرپرسى لقى دوو دواىهەواڵ پرسین هیواى سەلامەتى و چاکبوونەوەى بۆ بەڕێزیان خواست، پاشانبەرپرسى لق رۆڵى نووسەرو رۆژنامەنووس قەیس قەرەداغى لە نێو بوارى میدیایى وهەڵوێستەکانى لە داکۆکى کردن لە مافو داخوازیەکانى گەلى کورد بەگرنگ دانا بەتایبەت لە دیدارو چاوپێکەوتنەکانىلە رۆژنامەو کەناڵە تەلەفزیۆنیە عەرەبی و جیهانیەکان. هەروەها بەرپرسى لقىدوو لەسەر ئەرکى لق ئامادەیى نیشاندا بۆ چارەسەرى پزیشکى رەوانەىنەخۆشخانەى ژینى تایبەت لە شارى هەولێر بکرێت بۆ هەرچى زوو چارەسەرکردنى،ئەوەى جێى ئاماژە پێدانە ناوبراو نیشتەجێى وڵاتى ئەڵمانیایەو وەک کەسێکىبەهەڵوێست و بەئەزموون لە کێشەکانى گەلى کوردستان ناسراوەو کاریگەرى خۆىهەبووە لە بوارى راگەیاندن.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


