بهمهبهستی پیرۆزبایی لقى دوو سەردانى بارەگاى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى حزبى ئایندەى کوردستانى لە شارى هەولێر کرد
بەمەبەستى پیرۆزباى لە یەکەمین ساڵیادى دامەزراندنیان، ئەمرۆ عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو بە یاوەرى کارگێرو ئەندامانى لق سەردانى بارەگاى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى حزبى ئایندەى کوردستانى لە شارى هەولێر کرد، لەلایەن فازل حهسهن ئەندامى سەرکردایەتى و زریان ئەحمەد بەرپرسى لقى هەولێر و ئەندامانى لقى هەولێر پێشوازى کرا....
لە دێدارێکدا دواى بەرز راگرتن و پیرۆزباى کردنلە سکرتێر و ئەندامانى سەرکردایەتى و کادیرو ئەندامانى حزبى ئایندەى کوردستان، پاشان بەرپرسى لقى دووهیواى خواست ئەم یادە هاندەرێکى دیکە بێت بۆ خەبات و تێکۆشان لە پێناوپێشکەوتن و پاراستنى ئەزموونى هەرێم و پتەوکردنى گیانى برایەتى و پێکەوەکارکردن و پەیوەندى نێوان هەردوولا، هەروەها بەرپرسى لق تەئکیدى کردەوەحزبى ئایندەى کودستان لە هەموو قۆناغەکاندا رۆڵ هەبوە لە نێو بزووتنەوەى رزگارى خوازى گەلى کوردستان و هێنانەکایەى دیموکراسى و پێشکەتنەکانى ئەمرۆى هەرێمى کوردستان، دواتر تیشک خرایە سەر دواین پێشهات و رووداو بارودۆخى هەستیارى سیاسى و ئالۆزی و قەیرانەکانى ئەمرۆى عیراق وهەرێمى کوردستان، لەمرووەوە هەردوولا جەختیان لەیەکریزى و یەکدەنگى گەلى کوردستان بەرابەر پرسە نەتەوەییەکان و پاراستنى ئەزموونى دیموکراسى و مافەدەستورى و یاساییەکانى خەلکى کوردستان بەگشتى کردەوە.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


