بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی بەشداری لە كۆنگرەی پارتی سۆشیال دیموكراتی سویدی دەكات

لەسەر بانگهێشتی فەرمی هێمن هەورامی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوە، بەشداری لە 37مین كۆنگرەی پارتی سوشیال دیموكراتی سویدی كرد، لە دیدارێك دا پیرۆزبایی سەركردایەتی پارتی پێشكەش بە بەرێز ستیڤیان لۆفڤنی سەرۆكی پارتی سۆشیال دیموكراتی سویدی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ كۆنگرەكەیان خواست.
لەلایەكی دیكەوە لە پەراوێزی ئەو كۆنگرە بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە چەندین دیدار و چاوپێكەوتنی لەگەڵ شاندی پارت و لایەنە بەشداربووەكان ئەنجام دا.
شایانی باسە كۆنگرەی پارتی سۆشیال دیموكراتی سویدی كۆنگرەی 37 مینە لە رۆژانی 3-7/4/2013 لە شاری یۆتۆبۆری بەردەوامە و شاندی پارتی لە هەڤاڵان هیمن هەورامی، و كەمال ناودار بەرپرسی ناوچەی سوید و خاتوو لینا صالح بەرپرسی پەیوەندییەكانی رێكخراوی یۆتۆبۆری پ د ك پێكهاتووە.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


