لقی دوو جەخت لەسەر خزمەتکردنی کوردە فەیلییەکان لە هەولێر دەکاتەوە
هەولێر- KDP.info/ بۆ رێزگرتن لە کوردانى فەیلى و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشى ژیان وگوزەرانیان و خزمەتکردنیان لە شارى هەولێر، ئەمڕۆ عەلى حوسێن بەپرسى لقى دوو بە ئامادەبوونى کارگێڕانى لق پێشوازى لە سامى فەیلى سەرۆکى کۆمەلەى کوردە فەیلییەکان و ئەندامانى کۆمەلەکە لە شارى هەولێر کرد.
لە دیدارێکدا دوای باسکردنى رەوشى کوردە فەیلییەکان و ژیان و گوزەران و داواکارییەکانیان لە شارى هەولێر لە لایەن سەرۆکى کۆمەلەکە، پاشان بەرپرسى لق ئاماژەى بە مێژووى پێکەوە ژیان و کارکردنى هاوبەشى کوردانى فەیلى بەتایبەت لە گەل پارتی کرد، هەروەها رۆلى کوردانى فەیلى لە هەموو قۆناغەکانى شۆرش و و ئەمڕۆى کوردستان و خەبات و تێکۆشانى ئەوانى بەرز هەڵسەندگاند. هەر لەو دیدارەدا بەرپرسى لق ئێش و ئازار و ئەشکەنجەدانى ئەوانیشى بەپشکى شێر لە لایەن رژێمى پێشووى بەعس دانا تا ئەو رادەییەى برا کوردە فەیلییەکانمانیان بە عێراقیشى دانەدەنا. هەروەها بەرپرسى لق تەئکیدى کردەوە پاڵپشتى وهەولەکانى ئەوان وخەباتگێرانى فەیلى لە بیرناکرێت لە هاوکارى و بەشداریکردنیان لە هێنانەدى ئەو ئازادى و دەستکەوتانەى هەرێمى کوردستان.
پاشان سامى فەیلى سەرۆکى کۆمەلەى کوردانى فەیلى ستایشى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستانى کرد، کە هەردەم کوردانى فەیلى جێگاى بایەخ بوونە لەلاى ئەوان ، بەرێزیان بەڵێنى دا پاڵپشتى و هاوکارى تەواوى ئەم ئەزمونەو پاراستنى دەستکەوتەکانى هەرێمى کوردستان بن، لە کۆتای دیدارەکەشدا بەرپرسى لق جەختى لە خزمەتکردنى زیاترى کوردانى فەیلى لە شارى هەولێر کردەوە.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


