١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

لقی2 کۆبوونەوەیەکی جەماوەری ساز دا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- kdp.INFO / بەمەبەستى هۆشیارى زیاترى جەماوەر و گەیاندنى پەیامى پارتى دیموکراتى کوردستان سەبارەت بە دواین پێشهات و رووداوە سیاسییەکانى ئەمڕۆى عێراق و هەرێمى کوردستان، عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو بە ئامادەبوونى کارگێڕانى لق و بەرپرسى ناوچەى برایەتى، کۆبوونەوەیەکى فراوان بۆ چین و توێژە جیاجیاکانى ناوچە بەرێوەچوو.
لە میانى کۆبوونەوە جەماوەرییەکەدا بەرپرسى لقى دوو دوایى خستنەرووى رەوشى سیاسى و بارودۆخى ئەمڕۆى هەرێمى کوردستان و قەیران و ئاڵۆزییەکانى عێراق و رووداوەکانى ناوچەکە، ئاماژەى بەهەموو ئەو پێشکەوتن و دەسکەوتانەى ئەمڕۆى خەڵکى کوردستان کرد، کە توانراوە بە هەول و ماندووبوونى خەڵک و خەبات و قوربانیدانى پێشمەرگە و خوێنى شەهیدان ولایەنە تێکۆشەرەکانى گۆرەپانى سیاسى کوردستان بێتە کایەوە، دواتر بەرپرسى لق رۆشنایى خستە سەر چەندین پرسى پێشکەوتووى پەیوەندارى سیاسى و ئابورى هەرێمى کوردستان کە رەنگدانەوەى گەورەى بەخۆوە بینیوە، لەمبارەیەوە تەئکیدى لە هۆشیارى جەماوەر کردەوە لە هەولى هەندێ کەس و لایەن ئەو سیاسەتە راست و دروستەى ئەمڕۆى هەرێم بەچەواشەکاریی ئاراستەى شەقام و خەڵک دەکەن بۆ بەدەستهێنانى بەرژەوەندى تەسکى حزبى خۆیان، هەر لەکۆبوونەوەکەدا بەرپرسى لق تەئکیدى لە پاراستن و پاڵپشتى و هەماهەنگى بەرپرسیاریەتى هەموولایەک بۆ سەرکەوتنى ئەم ئەزموونە و هەنگاوەکانى جەنابى سەرۆکى هەرێمى کوردستان کردەوە. لە لایەکى تر ئاریان سەلاحەدین کارگێرى لقى دوو بەئامادەبوونى بەرپرسى ناوچەى ئاشتى لە بارەگاى لیژنەى ناوچەى ئاشتى پێشوازى لە ژمارەک گەنج و لاوى سنورەکە کرد کە بڕیاریان داوە لە نێو ریزەکانى پارتى و خزمەت بە بەرژەوەندییەکانى رێبازى بارزانى نەمر و پارتى بکەن، لەمبارەیەوە کارگێرى لق تەئکیدى کردەوە پارتى هەڵقوڵاوى نێو جەماوەر و هەر لەدامەزراندنییەوە لە پێناو ئازادى و دیموکراسى بەرژەوەندییەکانى خەڵکى هاتۆتەکایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار