١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

خولێکی رۆشنبیری و پێگەیاند بۆ 55 کادیر کۆتایی هات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/ ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی رێکخراوە جەماوەرییەکانی پارتی، کۆتایی بە یەکەمین خولی رۆشنبیری بۆ پێگەیاندنی کادیران هات کە لەلایەن ناوەندی رۆشنبیری هەولێری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان سازکرابوو.

تێیدا 55 فێرخواز بەشداربوون و لەلایەن مامۆستایانی پسپۆڕ لە بوارەکانی سیاسی، رۆشنبیری، نەتەوەیی و ئاسایشی نیشتیمانی وانەکان دەگوترانەوە.

لە وتەیەکدا کە بەبۆنەی کۆتایی هێنانی خولەکە پێشکەشی کرد، ساسان عەونی تیشکی خستە سەر گرنگی خولی لەم جۆرە بۆ زیاتر پێشخستنی ئاستی رۆشنبیری کادیران و هاوکات داوای لە بەشداربووانی خولەکە کرد، ئەو وانانەی سودمەندبوون لێی بکەنە بەرنامەی کاری رۆژانەیان بۆ خزمەتکردنی گشت چین و توێژەکانی کۆمەڵ.

شایانی وتنە ئەم خولە بەسەرپەرشتی دەستەی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامدرا و خولەکە ماوەی مانگێکی خایاند و لەکۆتاییدا بڕوانامە بەسەر بەشداربوواندا دابەشکرا.

هەواڵی پەیوەندیدار