ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی 300 تۆن خۆراك ده‌گه‌یه‌نێته رۆژئاوای كوردستان
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 18/3/2013 لەپاركی شەهید سامی عەبدولڕەحمان لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لقی 2 بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی وردەكارییەكانی ئەم هەڵمەتە مرۆییەی شاری هەولێر ڕاگەیاند كە بەگەورەترین هەڵمەت لەسەرتاسەری كوردستاندا دادەنرێت كە لەڕێگەی پیشخاپوورەوە بگاتە كوردانی ڕۆژئاوا‌و تیایدا 2 هه‌زار تۆن له خۆراك و پێداویستی ره‌وانه‌ی رۆژئاوای كوردستان كرا، ئه‌مڕۆ قۆناغێكی دیكه‌ی ناردنی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كان كه بریتی بوون له 300 تۆن خۆراك ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته كرا.
ئه‌مڕۆ 31/3/2013 له‌درێژه‌ی كاره خێرخوازییه‌كانیدا بۆ زیاتر خزمه‌تكردن و به‌هاناوه‌چوونی كوردانی رۆژئاوای كوردستان له‌ناوخۆی وڵاتی سووریا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌ستا به ناردنی قۆناغی دووه‌می كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كان كه له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی شاری هه‌ولێره‌وه به‌هاوكاری لقی 2ی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆكرابوونه‌وه، هاوكات ئه‌و كۆمه‌كانه زیاتر له ( 300) تۆن له خۆراكی وه‌ك (ئارد، برنج، شه‌كر) له‌خۆده‌گرێت و راسته‌وخۆ له‌ڕێگای ئۆتۆمبێله‌وه ره‌وانه‌ی پیشخاپور و له‌وێشه‌وه له‌ڕێگای به‌له‌مه‌وه ره‌وانه‌ی رۆژئاوای كوردستان ده‌كرێت.
له‌و باره‌یه‌وه مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی ناردنی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كان بۆ رۆژئاوای كوردستان، رایگه‌یاند: وه‌كو ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامداین بۆ زیاتر گه‌یاندنی كۆمه‌كه‌كان بۆ كوردانی رۆژئاوا له‌ناوخۆی سووریا‌و بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانمان گرتۆته ئه‌ستۆ، هه‌روه‌ها له‌ناوخۆی سووریاش لیژنه دروستكراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك یارمه‌تییه‌كان به‌سه‌ر هاووڵاتیانی كوردی رۆژئاوادا دابه‌ش بكرێت.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


