١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

نامەی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە بۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیحەوە (سڵاوی خوای لێ بێ)

سەرچاوە: KDP.info

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیحەوە (سڵاوی خوای لێ بێ)، پیرۆزبایی گەرم لە گشت كریستیانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین و ئومێدەوارین ئەم جەژنە بە خێر و خۆشی بگەڕێتەوە بۆ ئەوان و بۆ هەموو جیهان.

لە كاتێكدا لە زوربەی ناوچەكانی عێراق كریستیانان دووچاری شاڵاوی زوڵم و ئیرهاب و راوەدوونان و پەراوێزخستن بوونەتەوە، هەرێمی كوردستان بۆتە پەناگەی ئارام بۆیان. هاوكات كریستیانیان لە هەرێمی كوردستاندا هاوڵاتی راستەقینە و بەشدارن لە دامەزراندنی پایەكانی كولتووری ئارامی و پێكەوەژیانی ئاشتییانە و پێكەوەكاركردن بۆ ئاوەدانی و گەشەكردنی كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری و شان بەشانی كورد و توركمان و پێكهاتە جیاجیاكان خەباتیان كردووە بۆ بەدیهێنانی هەموو دەستكەوتەكان و قوربانیان داوە، بۆیە ماف و شوێن و پایەی كۆمەڵایەتی و ئایینی و سیاسی ئەوان لەم هەرێمەدا رێز لێگیراو و بە یاسا پارێزراوە و لەلایەن ئێمەشەوە وەكوو پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئەركی سەرشانی خۆمانی دەزانین كە پشتگیر و هاوخەباتیان بین لەپێناوی بەدیهێنانی تەواوی مافەكانیان.

جارێكی دیكە پیرۆزبایی گەرمتان لێ دەكەین و ئومێدەوارین لە هەرێمی كوردستاندا یادی هەموو جەژن و بۆنەكانتان بە خۆشی و بەختەوەری بكەنەوە.

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

30 ئاداری 2013

هەواڵی پەیوەندیدار