٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا: لە داكۆكیكردنی ئێزدییەكان بەردەوام دەبین

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا-KDP.info- ماتیۆ میللەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لەبارەی ئێزدییەکان ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبن لە داکۆکی لە مافی ئێزدییەکان.

ئەمڕۆ شەممە، ٣ی ئابی ٢٠٢٤، بەبۆنەی ١٠یه‌مین ساڵیادى جینۆسایدی‌ ئێزدییەکان، ماتیۆ میللەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە تۆڕی "ئێکس" توویتێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا ھاتووە: بەھێزی و خۆڕاگریی ڕزگاربووان بەرز دەنرخێنین و یادی قوربانییانی جینۆسایدی دەستی تیرۆریستانی داعش دەکەینەوە.

ئەوەشی گوت: بەردەوام دەبین لە داکۆکیکردن بۆ بەدیھێنانی دادپەروەری بۆ ئێزدییەکان و ھەموو ئەوانەی دووچاری کۆمەڵکوژیی ھاتوونەتەوە.

جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە شاری ھەولێر، ساڵیادی جینۆسایدی‌ ئێزدییەکان کرایەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار