چالاكییەكانی نوێنەرایەتی دەرەوەی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان
یەكێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە ئەلبانیا بە شداری كۆبوونەوەی دەوری لاوانی جیهان دەكات
بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی لاوانی دیموكراتی جیهانی و دانانی پرۆگرامەكانی كۆنگرە و بەشداربوون لە كۆنفرانسی لاوانی دیموكراتی ئەلبانیا (فەلاح حەسەن) راوێژكاری ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی لاوانی دیموكراتی جیهانی و نوێنەری دەرەوەی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان گەیشتە تیرانای پایتەختی وڵاتی ئەلبانیا، لەم كۆنفرنسەدا نزیكەی ٧٠ وڵاتی جیهانی بەشداربوون و باس لە رەوشی ئەمڕۆی لاوان کرا لە چەندین وڵاتدا، بۆ ئەم مەبەستەش نوێنەری دەرەوەی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان وتارێكی تێروتەسەل لەسەر رەوشی لاوانی كوردستان و بارودۆخی سیاسی ئەمڕۆی عێراق پێشكەش بە ئامادەبووان كرد.
ئەلبانیا... نوێنەری دەرەوەی یەكێتی لاوان لە گەڵ وەزیری لاوان و پارێزگاری تیرانای پایتەخت كۆبووە
لە تیرانای پایتەختی كۆماری ئەلبانیا فەلاح حەسەن راوێژكاری سەركردایەتی یەكێتی لاوانی دیموكراتی جیهانی و نوێنەری دەرەوەی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان بەجیا چاوی كەوت بە الدوو بوموجی وەزیری لاوان و كەلتوری كۆماری ئەلبانیا، باسێكی لە رەوشی لاوانی كوردستان و باسی خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد، كە پێشكەش بە لاوانی هەرێمی كوردستانی دەكات، باسی لە رۆڵی لاوانی كوردستان كرد بۆ پێشخستن و بنیاتنانەوەی هەرێمی كوردستان، وەزیری لاوانی كۆماری ئەلبانیا گوتی لە پێشكەوتنە بەردەوامەكانی كوردستان ئاگادارم، كە زۆر بەخێرایی گەشە دەكات، هیوای بەردەوامی و دۆستایەتی خواست بۆ هەردوولا، پاشان فەلاح حەسەن بە یاوەری لەگەڵ بۆردی سەركردایەتی یە كێتی لاوانی دیموكراتی جیهانی پێشوازی كران لە لایەن لولزیم پاشا پارێزگاری تیرانای پایتەختی ئەلبانیا، بەرێزیان خۆشحاڵی خۆیانی دەربڕی بۆ سەردانەكە و كورتە باسێكی لە سەر شارەكە خستە روو.
راوێژكاری یەكێتی لاوانی دیموكراتی جیهان لەگەڵ وەزیری بەرگری توركیا کۆبۆوە
لەدرێژەی چالاكییەكانی لە ئەلبانیا فەلاح حەسەن راوێژكاری سەركردایەتی لاوانی دیموكراتی جیهان لەگەڵ وەزیری بەرگری توركیا (د.عیسمت یلماز) و(حەسەن سیڤلر ئاشان) باڵوێزی كۆماری توركیا لە تیرانای پایتەختی كۆماری ئەلبانیا كۆبۆوە.
لە دانیشتنەكەدا فەلاح حەسەن باسی لە رێكخراوی یەكێتی لاوانی دیموكراتی جیهانی كرد و رۆڵی رێكخراوەكەی لە پەرەپێدانی بواری دیموكراتیەت و مافی مرۆڤ و بازاری ئازاد رونكردەوە، پاشان پێناسەی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستانی بۆ بەرێزیان كرد و تیشكی خستە سەر زەروریەتی
دامەزراندنی رێكخراوەكە لە سەر داوای باوكی رۆحی كورد (مەلامستەفای بارزانی) لە ساڵی ١٩٥٣دا، پاشان باسی لە روڵ و گرنگی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان كرد، لە نێوگۆڕەپانی لاوانی جیهاندا بەگشتی و لە نێو رێكخراوی یەكێتی لاوانی دیموكراتی جیهانیدا بەتایبەتی، لای خۆیەوە (د. عیسمەت یەلماز) زۆر سوپاسی راوێژكاری سەركردایەتی لاوانی دیموكراتی جیهانی كرد و خۆشحاڵی خۆی نیشاندا كە گەنجێكی كورد لەم رێكخراوە مەزنەدا بۆتە راوێژكاری سەركردایەتی.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


