٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرۆکی فەرەنسا پەرلەمانی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە

سەرچاوە: KDP.info

فەرەنسا-KDP.info- ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پەرلەمانی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە و داوای هەڵبژاردنی پیێشووەختە بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەی دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 9/6/2024، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی وڵاتەکەی راگەیاند و داوای هەڵبژاردنی پیێشووەختە بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەی دەکات، ئەمەش دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا.

بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا، پارتەکەی ماکرۆن، %15ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و پارت ڕاستڕۆش زیاتر لە %32ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار