پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە یادی دامەزراندنی دەزگای خانی

بەڕێزان/
بەڕێوەبەر و ستاف و یەكەیەكەی كارمەندانی دەزگای خانی
بە بۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی دەزگای خانی كە لە 28/3/2000دامەزراوە گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و خۆیشمان دەكەین و هیوادارین هەنگاوەكانتان هەمیشە لە هەڵكشاندا بێ بەرەو ئایندەیەكی گەش و پێشكەوتووتر.
دەزگای خانی وەكوو دەستپێشخەرییەك لە ژیانی میدیایی هەرێمی كوردستاندا نموونەیەكی سەركەوتووە و بۆتە سەرچاوەیەكی راستگۆی بڕواپێكراو لەلایەن ناوەندەكانی سیاسی و میدیایی ناوخۆ و ناوچەكە. بۆیە ئێمە و هاوكارانتان شانازییان پێوە دەكەین و لەم بۆنەیەدا پیرۆزبایی گەرم لە یەكەبەیەكەی ئێوە دەكەین و دەستی ماندووبوونتان دەگوشین.
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
27ی ئاداری 2013

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


