٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (حاجی ئاغای سەرسیان) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (ئامینە حاجی ئاغای سەرسیان) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی خاتوو (ئامینە حاجی ئاغای سەرسیان)
بەڕێزان/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (ئامینە حاجی ئاغای سەرسیان)
بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (ئامینە حاجی ئاغای سەرسیان)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بگرێت.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١٨ی ئایاری٢٠٢٤
 

هەواڵی پەیوەندیدار