٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەکتەبی سیاسی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی (سەلام عەبدوڵڵا) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی (سەلام عەبدوڵڵا) سەرنووسەری ڕۆژنامەی خەبات دەکات.


بەڕێز/ سەلام عەبدوڵڵا، سەرنووسەری ڕۆژنامەی خەبات

بە دڵگرانییەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھاوسەری بەڕێزتان خاتوو (برگیتا ھۆفمان) مان پێگەیشت، خۆمان بە پرسەباری ئێوە دەزانین، ھاوبەشی خەمتانین.

ھیواخوازین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و ھاوکاران و دۆست و ئازیزان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، ڕووحی خاتوو برگیتا ئاسوودە و ھیوادارین کۆتا کۆستتان بێت.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان


١٤ی ئایاری ٢٠٢٤
 

هەواڵی پەیوەندیدار