٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (مام باپیر قەمتەرانی) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (عەزیز محەمەد رەسووڵ) ناسراو بە(مام باپیر قەمتەرانی) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی (عەزیز محەمەد رەسووڵ)
بەڕێزان/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (عەزیز محەمەد رەسووڵ)

هەواڵی کۆچی دوایی، خوالێخۆشبوو (عەزیز محەمەد رەسووڵ) ناسراو بە(مام باپیر قەمتەرانی)مان بیست، بەو کۆستە خەمبار و دڵگران بووین، بەخەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
هیوادارین دڵنەوایی و هاوخەمی ئاشنایان و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە ناخۆشی و کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٦ی ئایاری ٢٠٢٤

 

هەواڵی پەیوەندیدار