١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو پێشوازی لە سەرۆک و ئەندامانی دەزگای ئەیلول لە شاری هەولێر کرد

سەرچاوە: KDP.info

لە دیدارێکدا دوایی باسکردن لە ئەدائی کارکردنی هاوبەش لە پێشکەوتنی رۆلی دەزگای ئەیلول لە  هەولێر و کارکردنی زیاتر بۆ پڕکردنەوەی کەموکورتی و پێویستییەکانی هەموو ئەو پێشمەرگانەی کە سەردەمێک و قۆناغێکی تازەیان لە دیموکراسی بە سەرۆکایەتی مستەفا بارزانی نەمر هێناکایەوە و لەمبارەوە  بەرپرسی لقی دوو دڵسۆزی و وەفاداری سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستانی پێراگەیاندن کە هەردەم لە خزمەتی زیاتری ئەوان و باشترکردنی رەوشی ژیان و ئاگاداربوون لە کێشە و گرفتەکانی بنەماڵەکانیان دەبن، هەروەها بەرپرسی لق تەئکیدی کردەوە کە هەموو ئەو ئازادی و دەستکەوتانەی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان بۆ خەبات و ماندوبوون و قوربانیدانی پێشمەرگەکانی شۆڕشی ئەیلول و خوێنی شەهیدان گەڕاندەوە و ئامادەی لقی دووی بۆ هەر خزمەتێک و هاوکارییەک بۆ دەزگای ئەیلول خستە روو.

هەواڵی پەیوەندیدار