٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەردەشت عەبابەیلی) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەردەشت سەباح عەبابەیلی) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی (سەردەشت سەباح عەبابەیلی)

بەڕێزان/ خانەوادەی هەڤاڵ (سەردەشت سەباح عەبابەیلی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی، خوالێخۆشبوو (سەباح ئەحمەد کەریم عەبابەیلی) باوکی بەڕێزتانمان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و ئاشنایان و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، جارێکی دیکە پرسە و هاوخەمی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بە هەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢١ی نیسانی ٢٠٢٤

 

هەواڵی پەیوەندیدار