٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرۆکوەزیرانی عێراق: هیچ جێگرەوەیەک بۆ کاری پێکەوەیی نییە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- محەممەد شییاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە خەڵکی کوردستان  دەکات و دەڵێ: هیچ جێگرەوەیەک بۆ کاری پێکەوەیی نییە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی نەورۆز ڕادەگەیەنێت، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستە گەلی کوردی ئازیز لە هەرێمی کوردستان و سەرجەم خەڵکی عێراق دەکەم، بەو ئومێدەی ئەم بۆنە مەزنە ببێتە بەدیهێنەری داهاتووێکی گەش.

سوودانی هەر لە پەیامەکەیدا ئاماژەی داوە، ئەم بۆنەیە بیرمان دەخاتەوە هیچ جێگرەوەیەک نییە بۆ کاری پێکەوەیی و بەرز ڕاگرتنی بەها هاوبەشەکان و یەکچارەنووسیی و ئەو داهاتووەی پێکەوە دەینەخشێنین لە سەرانسەری عێراقدا.

هەروەها دەڵێت: نەورۆز جارێکی دیكە ھەموو پارچەکانی وڵاتەکەمان بە سەر دەکاتەوە ڕۆڵەکانی ئێمەش بەردەوامن لە کارکردن و بونیاتنان و پتەوکردنی هەنگاوەکان بۆ بەدیهێنانی خواست و ئامانجە هاوبەشکانی گەلی عێراق.

محەممەد شییاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی گەلانی ناوچەکە دەکات کە ئەم جەژنە دەکەنەوە و دەڵێت: بەو ئومێدەم خوا سەقامگیریمان بۆ بگێڕێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار