٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی حاجی خالید کەورتی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێز (حاجی خالید کەورتی)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھاوژینی بەڕێزتانمان بیست، بە خەمناکییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، جارێکی دیکە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بە ھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤
 

هەواڵی پەیوەندیدار