مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی حاجی ساڵح محەممەد فارس گرێزەیی دەکات
__2024_02_22_h19m24s24__HK.jpg)
بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حاجی ساڵح محەممەد فارس گرێزەیی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراوی شارەزوور و عەشیرەتی شێخ سمایلی خوالێخۆشبوو (حاجی ساڵح محەممەد فارس گرێزەیی) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، جارێکی دیکە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤




