چەند پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتییەوە
__2024_02_22_h19m23s38__HK.jpg)
بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید موحسین سەید محەممەد سەید عەبدوڵڵا تاوگۆزی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی سەرۆکی عەشیرەتی تاوگۆزی خوالێخۆشبوو (سەید موحسین سەید محەممەد سەید عەبدوڵڵا تاوگۆزی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
خوالێخۆشبوو (سەید موحسین سەید محەممەد سەید عەبدوڵڵا تاوگۆزی)کەسایەتییەکی ناسراوی کوردستان و تێکۆشەرێکی ماندوونەناسی رێبازی پارتی و بارزانی بوو، ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیز و ناسیاو و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، دووبارە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤




