٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دوای بڕیاری دادگا سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق ھەڵدەبژێردرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا _KDP.info_ ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ ھەڵبژارنی سەرۆکی پەرلەمان بۆ دوای بڕیاری دادگای فیدراڵی دواخرا. 

خالد ڕێکانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە، بڕیاربوو سەرۆکی تازەی پەرلەمانی عێراق  ھەڵبژێرن، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ دوای بڕیاری دادگای فیدراڵی. 

خالد ڕێکانی گوتیشی: بڕیارە ڕۆژی دووشەممە دادگا کۆببێتەوە و بڕیاربدات کە کۆبوونەوەی ڕابردوو یاسایی بووە و دروستە کۆبوونەوەکە تەواوبکرێت و سەرۆکی تازەی پەرلەمان ھەڵبژێرن یاخود یاسایی نییە و پێویستە دەرگا بۆ کاندیدی نوێ بکرێتەوە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، بۆیە کاتێک دادگا ئەو بڕیارەی دا ئەوکات ڕۆژێک دیار دەکرێت بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق. 

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار