مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو مامز پیرۆت دەکات
__2024_01_25_h18m5s1__HK.jpg)
ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو مامز پیرۆت دەکات.
ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (مامز پیرۆت)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (مامز پیرۆت) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بەھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و نیگەرانیتان کەم بکاتەوە و لە خوای گەورەش داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤




