١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

عەلی حوسێن لە رۆژی نەورۆزدا وەکو رێزلێنان پۆلیس و کارمەندانی نەخۆشخانە بەسەر دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -  KDP.info/  لە دووەم رۆژى جەژنى نەتەوەیى نەورۆزدا، بەمەبەستى پیرۆزبایکردن و پەیامى دەستخۆشى و رێزلێنان لە ئەرکەکانیان لە رۆژانى جەژن و پشودا لە پێناو پاراستنى سەروماڵى هاووڵاتیان و بەرقەرارکردنى هێمنى و ئاسایشى شارى هەولێر و جێبەجێ کردنى کارەکانیان، ئەمڕۆ عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو بەیاوەرى کارگێرانى لق، سەردانى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى شارى هەولێر و ئێشگرى کارەباى هەولێر و چەند یەکەیەکى پۆلیسى هاتوچۆ و پۆلیسى فریاکەوتن و نوسینگەى هەولێرى سەتەلایتى کوردستان و تیڤى زاگرۆسى لە شارى هەولێر کرد و دیارى رێزگرتنى بەسەر هەر یەک لەم توێژانە بەخشیەوە.
لەم سەردانە مەیدانیەدا بەرپرسى لقى دوو دوایى ستایش و بەرز هەڵسەندگاندنى ئەرکەکانیان پیرۆزباى جەژنى نەورۆزى پێشکەشکردن کە لە رۆژانى پشو و چەژنەکاندا خزمەت و ئەرکی پیرۆز و نەتەوەیى ئەنجام دەدەن،  هەروەها بەرپرسى لق هیواى خواست لە سایەى دڵسۆزى و شەونخونى هێزەکانى پۆلیسى ناوەخۆ و هێزەکانى ئاسایش و پۆلیسى هاتوچۆ نەخۆشخانەکان ئەم جەژنە نەتەوەییە ببێتە مایەى خۆشى بۆ خەڵکى کوردستان و شارى هەولێر کە توانیویانە لە هەموو یادو بۆنەکاندا رێکخستن و هاوسەنگى شار لە رووى پاراستنى ئاسایش و ترافیک و کارەبا و خزمەت بکەن و  بەم ئەرکەشیان خەڵک ئارام و دڵخۆش بکەن و خۆشییەکانى خەڵک فەراهەم بێت، لەم رووەوە بەرپرسى لق تەئکیدى کردەوە ئەرکى هەموو لایەکە رێز لە کار و خزمەتەکانتان بگرێت و هەول و تواناکانتان بەرز هەڵسەنگێنن،  هاوکات بتوانین بە گشت لایەک هەموو ئەو دەستکەوتانە بپارێزین کە بەچەندین قۆناغ  و خوێنى شەهیدان و قوربانیدانى پێشمەرگە و خەڵکى کوردستان بەدەست هاتووە، لە هەموو ئەو سەردانانە بەرپرسى لق چەپکە گوڵى رێزگرتن وەک دیارى جەژنى نەورۆز پێبەخشین و پاڵپشتى و هەماهەنگى بۆ پێشکەوتنى کارەکانیان دەربڕى.

هەواڵی پەیوەندیدار