٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو ھادی ئەکبەر ڕۆستەم دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _KDP.info_ مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو ھادی ئەکبەر رۆستەم کرد.

ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ھادی ئەکبەر رۆستەم)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی، خوالێخۆشبوو (ھادی ئەکبەر ڕۆستەم)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، دووبارە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت. 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار