دوو په‌رله‌مانتاری پارتی نهێنی شه‌وی ڕابردووی به‌غدا ئاشكرا ده‌كه‌ن

بڕیار وابوو سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێدرێت، به‌ڵام دوای ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیده‌كان ده‌ركه‌وت ئه‌و هاوكێشه‌یەی ده‌یه‌وێت به‌وشێوه‌یه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دیار بكات به‌دڵی هه‌ندێك لایه‌ن نییه، پرۆسه‌كه دواخراوه بۆ كاتێكی نادیار، دوو په‌رله‌مانتاری پارتی زانیاری گرینگ ئاشكرا ده‌كه‌ن.
شه‌وی ڕابردوو بڕیاربوو سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێردرێت، به‌ڵام بەهۆی ڕێکنەکەوتنی لایەنەکان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق و سووربوونی هەردوو کاندید کە لە گەڕی یەکەم زۆرترین دەنگیان بەدەستهێنابوو (شەعلان عەبدولجەبار و سالم عیساوی) بۆ بەردەوامبوون لەسەر خۆکاندیدکردن و چوونە کێبڕکێ لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردن، دواجار بڕیاردرا كۆبوونه‌وه‌كه به‌كراوه‌یی جێبهێڵدرێت تا لایه‌نه‌كان ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتن.
بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی شەممە (13ـی کانوونی دووەمی 2024)ـی پەرلەمانی عێراق، وابڕیاربوو کاتژمێر 3:00ـی دوای نیوەڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی بەڕێوەبچێت دوای جارێك له دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه دواجار پرۆسه‌كه كه‌وته ده‌نگدانه‌وه، له‌پرۆسه‌كه 5 كه‌س خۆیان به‌ربژێر كردبوو، ئەوانیش سالم عیساوی لە هاوپەیمانی سیادە بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر، مەحموود مەشهەدانی لە هاوپەیمانی عەزم بە سەرۆکایەتی موسەننا سامەرائی، شەعلان کەریم لە حزبی تەقەدووم بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبووسی و هەریەکە لە پەرلەمانتاران تەڵاڵ زەوبەعی و عامر عەبدولجەبار بوون.
ئەنجامی گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق بەم شێوەیە بوو، شەعلان عەبدولجەبار (152 دەنگ)، سالم عیساوی (97 دەنگ)، مەحموود مەشهەدانی (48 دەنگ)، عامر عەبدولجەبار (6 دەنگ) و تەڵاڵ زەوبەعی (یەک دەنگ)، هەروەها 10 دەنگی بەتاڵیش هەبوو.
خدر مه‌نتك، په‌رله‌مانتاری پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌و باره‌یەوه بۆ كاتێكی نادیار هه‌ڵگیراوه به‌ڵام ناكرێت ئاوابێت ده‌بێت ماوه‌یه‌ك دیاری بكرێت بۆ دیاركردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌ربژێره‌كان دیاربوون كه ڕابردوویان چۆنه، مه‌شهه‌دانی، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پشتیوانیان ده‌كرد، شه‌علانیش ته‌قه‌دوم پشتیوانی ده‌كرد، له ده‌رئه‌نجامدا كاندیدی چوارچێوه‌ی هەماهەنگی كه مه‌شهه‌دانی بوو شكستی هێنا ئه‌مه‌ش بۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی خۆش بوو چونكه كاری زۆریان بۆ كرد دواتر له خولی دووه‌م زانیان شه‌علان ده‌رده‌چێت بۆیه گرفتیان دروستكرد گوایه كاتی خۆی ناوبراو هۆتافی بۆ به‌عس كردووه و دواتر فه‌وزا له كۆبوونه‌وه دروستبوو نه‌توانرا پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت.
گوتیشی: هه‌ندێك لایه‌ن نایانه‌وێت كاندیدی ته‌قه‌دوم ده‌ربچێت بۆیه ئێستا هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن كه به‌ربژێری ئه‌وان ببەنه دادگا ئه‌مه‌ش پرسه‌كه‌ی ئاڵۆزكردووه.
شێروان دووبه‌ردانی په‌رله‌مانتاری پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: به‌كورتی نایانه‌وێت كاندیدی محه‌مه‌د حه‌لبوسی ببێته سه‌رۆكی په‌رله‌مان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پشتیوانی‌یان له مه‌حمود مه‌شهده‌دانی كرد بەڵام شكستی هێنا، ئه‌مه زه‌ڕبه‌بوو له ئیتاری ته‌نسیقی درا بۆیه كۆبوونه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو ئه‌گه‌ر بچوایه‌ته خولی دووه‌مه‌وه شه‌علان ده‌رده‌چوو ئه‌مه‌ش ئاسته‌نگی دروستكرد و كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ڵگیرا.
ڕایشی گه‌یاند: به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی نییه له عێراقدا بابه‌تی ڕێككه‌وتن و شه‌راكه‌ت و پابه‌ند بوونه به‌ده‌ستوور ده‌نا چۆن به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كرێت.




