شەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ كۆ ده‌بێته‌وه

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی شەممەی داهاتوو 13ی 1ی 2024، پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ، بۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه.
بەپێی نووسراوێك کە لەلایەن بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقه‌وه دەرچووە، ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 13ی 1ی 2024، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوە ده‌چێت و لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق هەڵدەبژێردرێت و به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌بێته یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له ساڵی نوێ‌دا.
ڕاگەیەندراوەكەی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بە كاتی كۆبوونه‌وه‌كه كردووە و بڕیارە كۆبوونه‌وه‌كه کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەبچێت.




