پارتی تەقەدووم کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یەکلاییکردەوە

ھەولێر-KDP.info- لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا پارتی تەقەدووم کە محەممەد حەلبووسی سەرۆکایەتی دەکات، کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یەکلاییکردەوە.
ئەمڕۆ یەحیا غازی، سەرکردە لە پارتی تەقەدووم، رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتەکەیان شەعلان عەبدولجەبار کەریم، بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەستنیشانکرا.
شەعلان عەبدولجەبار کەریم، لە دایکبووی ساڵی 1967ـە لە ناحییەی دیجلەی قەزای سامەڕا لە پارێزگای سەڵاحەددین، هەروەها یەکێکە لە شێخەکانی عەشیرەتی ئەلبووعیسا، لە ساڵی 2010ـەوە وەکو پەرلەمانتار هەڵبژێردراوە لە لیستە سوونییەکان، ئێستاش سەرۆکی کوتلەی هاوپەیمانی سیادەیە لە پەرلەمانی عێراق.




