٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو عەبدول مەلا عەلی ناوگردان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (عەبدول مەلا عەلی ناوگردان) کرد.

ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (عەبدول مەلا عەلی ناوگردان)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی، کەسایەتی دیاری شارەزوور و سەید سادق، خوالێخۆشبوو (عەبدول مەلا عەلی ناوگردان)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵان و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، دووبارە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت .
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار