پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (ئەمجەد عەبدلواحید)
__2023_11_26_h17m48s53__HK.jpg)
بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ئەمجەد عەبدلواحید)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (ئەمجەد عەبدلواحید) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
خوالێخۆشبوو (ئەمجەد عەبدلواحید) پێشمەرگەیەکی دێرین و دڵسۆزی ڕێبازی پارتی و بارزانی بوو، هەروەها یەکێک بوو لەو ئەندازیارانەی لەسەردەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول ڕۆڵێکی دیار و گرنگی هەبوو لە دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستانی عیراق.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیزانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، جارێکی دیکە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٦ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣




