٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبو (حسێن صبری بەگ)

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حسێن صبری بەگ) بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراوی دەڤەری گەرمیان، خوالێخۆشبوو (حسێن صبری بەگ)مان پێگەیشت.

بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێز و تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین. ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و خزم و دۆست و ئازیزانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.

جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٨ی تشرینی دووەمی
 

هەواڵی پەیوەندیدار