٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی، پێشوازی لە سەرۆکی pwk کرد

سەرچاوە: KDP.info

پیرمام -KDP.info-ئەمڕۆ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام، فاضل میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی م.س پێشوازی لە شاندێکی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان pwk بە سەرۆکایەتی مستەفا ئۆزجلیک سەرۆکی پارتەکە کرد.

لە دانیشتنێکدا کە ئازاد بەرواری و هوشیار زێباری و سیداد بارزانی و مەحمود محەمەد ئەندامانی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ئامادەی بوون، فاضل میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی، بە ناوی مەکتەبی سیاسی پیرۆزبایی پێشکەشی شاندی میوان بە بۆنەی بەستن و سەرکەوتنی کۆنگرەیان کرد.

میرانی پوختەیەک لەسەر ڕەوشی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی و عێراق و ناوچەکەی پێشکەش بە شاندی میوان کرد و دووپاتی کرد، کە ناوچەکە بە بارودۆخێکی نالەبەردا تێدەپەڕێت و دەبێت ژیرانە هەڵسوکەوت لەگەڵ رووداوەکاندا بکرێت.

هەروەها میرانی جەختی کرد کە پەیوەندییەکان لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان، لە ئاستی هەرە بەرزدایە و دەستی پارتی دیموکراتی کوردستان واڵایە بۆ هەموو لایەنە کوردستانییەکان.

لای خۆیەوە مستەفا ئۆزجەلیک سەرۆکی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان، بە ناوی شاندەکە سوپاسی مەکتەبی سیاسیی پارتی کرد بۆ ڕەخساندنی ئەم دیدارە و پوختەیەکی لەسەر دامەزراندنی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان، کە یەکەم پارتە لە یەکگرتنی دوو پارتی کوردستان دامەزراوە لە پارتی ئازادی کوردستان و تەڤگەرا دیموکراتی، وتیشی دەرگایان واڵایە بۆ هەر لایەنێکی سیاسیی کە بڕۆنە نێو پارتەکەیانەوە.

هەروەها مستەفا ئۆزجەلیک دووپاتی کردەوە کە ئارمانجی پارتەکەیان چەرەسەرکردنی کێشەی کوردە بە رێگەی ئاشتی و دیموکراتی و هیوای خواست هەرێمی کوردستان هەر لە گەشە سەندندا بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار