٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

فازڵ میرانی پێشوازی لە سەرۆکی گشتی PSK کرد

سەرچاوە: KDP.info

پیرمام -KDP.info- لە بارەگای م.س پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام، فاضل میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی م.س پێشوازی لە بایرام بۆزیەل سەرۆکی گشتی پارتی سوسیالیستی کوردستان PSK و شاندی یاوەری کرد.

لە دانیشتنێکدا کە ئازاد بەرواری، هوشیار زێباری، سیداد بارزانی و مەحمود محەمەد ئەندامانی دەستەی کارگێڕی م.س ئامادەببوون، فاضل میرانی بە گەرمی بەخێرهێنانی شاندی میوانی کرد و پوختەیەکی لەسەر ڕەوشی ناوچەکە پێشکەشی شاندی میوان کرد و دوپاتی کردەوە، ناوچەکە بە بارودۆخێکی ناسەقامگیردا تێدەپەڕێت و باندووری خۆی لە سەر ناوچەکە دەبێت.

هەروەها میرانی دووپاتی کردەوە: پارتی دیموکراتی کوردستان، هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی دووپات دەکاتەوە کە لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشە و دۆزی گەلی کوردە بە ڕێگای ئاشتییانە و دیموکراتییانە چارەسەر بکرێت.

هاوکات میرانی ئاماژەی دا بەو پەیوەندییە مێژووییەی لە نێوان هەردوولادا لە خزمەتی دۆزی گەلی کورددایە و لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە تایبەتمەندییەکانی یەکتر.

لای خۆیەوە بایرام بوزیەل سەرۆکی شاندی پارتی سوسیالستی کوردستان PSK سوپاسی م.س پارتی کرد بۆ ڕەخساندنی ئەم دیدارە و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بایەخێکی زێدە دەدەن بە دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان و ئەرکە لەسەر شانی هەر وڵاتپارێزێک ئەم دەستکەوتانە بپارێزێت و گەشەی پێ بدرێت.

هەروەها سەرۆکی گشتی PSK دووپاتی کردەوە، پارتەکەیان لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەی کوردە بە ڕێگای دیالۆگ و ئاشتییانە و هیوای خواست ئەم جۆرە دیدارانە بەردەوام بن و هەرێمی کوردستان هەر لە پێشکەوتندا بێت.
 

هەواڵی پەیوەندیدار