پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە یادی دامەزراندنی رادیۆ و ئاژانسی دەنگوباسی (پەیامنێر)دا

بەڕێزان/
بەڕێوەبەر و سكرتێرانی نووسین و ستافی نووسین و یەكەیەكەی كارمەندانی رادیۆ و ئاژانسی دەنگوباسی (پەیامنێر)
بە بۆنەی ساڵوەگەڕی پەخشی رادیۆ و ماڵپەڕی ئاژانسی دەنگوباسی پەیامنێرەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و خۆیشمان دەكەین و هیوادارین هەنگاوەكانتان هەمیشە لە هەڵكشاندا بێ بەرەو ئایندەیەكی گەش و پێشكەوتووتر.
رادیۆ و ئاژانسی دەنگوباسی پەیامنێر وەكوو دەستپێشخەرییەك لە ژیانی میدیایی هەرێمی كوردستاندا نموونەیەكی سەركەوتووە و بۆتە سەرچاوەیەكی راستگۆی بڕواپێكراو لەلایەن ناوەندەكانی سیاسی و میدیایی ناوخۆ و ناوچەكە و جیهانەوە. بۆیە ئێمە و هاوكارانتان شانازییان پێوە دەكەین و لەم بۆنەیەدا پیرۆزبایی گەرم لە یەكەبەیەكەی ئێوە دەكەین و دەستی ماندووبوونتان دەگوشین.
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
20 ی ئاداری 2013

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


