سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كه‌ركووك گه‌رمیان پێشوازی كرد له شاندێكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
شاندێكی مه‌ڵبه‌ندی 2 یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی ئاسۆ مامه‌ند به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك گه‌رمیانی كرد و له‌لایان سڵاح ده‌لۆ" سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و دیاری حوسێن "جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن له باره‌گای ئه‌نجوومه‌ن پێشوازیان له شاندی مه‌لبه‌نیدی 2 یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كرد و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باسیان له دواین گۆرانكاری و كێشه سیاسیه‌كانی عێراق به‌گشتی كه‌ركووك به‌تایبه‌تی كرد
له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان چه‌ختیان له یه‌كریزی و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا كرد و پاشان باسی باری ئامنی شاره‌كه كرا كه پێویسته هه‌ردوولا به‌یه‌ك ده‌ستی كار بكه‌ن بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان به‌بێ جیاوازی نه‌ته‌وه و ئاین و مه‌زهه‌ب له شاركه بۆ ئارام راگرتنی شاره‌كه و بنبڕ كردنی تیرۆرستان له كرده‌وه تیرۆرستیه‌كان له شاره‌كه

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


