پرسەنامەیەک لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتییەوە
__2023_10_28_h16m39s22__ER.jpg)
بەڕێزخانەوادەی خوالێخۆشبوو هەڤاڵ (ناجی ئەرگوشی).
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ (ناجی ئەرگوشی) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
خوالێخۆشبوو (ناجی ئەرگوشی) لە قۆناغی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول کادیرێکی بەتوانای بواری راگەیاندن بووە، بۆتە بەرپرسی دەزگای ئینساتی ناوەندی پارتیمان و پاش ساڵی (٢٠٠٣) بۆتە ئەندامی مەکتەبی دیراساتی پارتیمان، هەروەها نووسەر و رۆشنبیرێکی بەتوانا و لێهاتوو بوو لە بواری نووسین و ڕاگەیاندندا وتار و بەرهەمەکانی لە ڕۆژنامەی خەبات و گۆڤاری گوڵان ودەنگی پێشمەرگە بڵاوکردۆتەوە.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆستان و بەشداربووانی ئەو کۆستە ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، جارێکی دیکە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣




