٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتییەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو هەڤاڵ (عەبدوڵڵا ئەحمەد شێخە)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین خوالێخۆشبوو هەڤاڵ (عەبدوڵڵا ئەحمەد شێخە) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین. ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵان و دۆست و ئازیز و خزمان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بگرێت.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٧ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٣
 

هەواڵی پەیوەندیدار