پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتییەوە

بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (ئامینە شێخ عەبدولقادریچوێسە)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (ئامینە شێخ عەبدولقادری چوێسە) مان بیست.
بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بگرێت.
مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٥ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٣




