٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتییەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (خدر کوێخا ئەحمەد)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراوی دەڤەری پشدەر و بیتوێن و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوولی مەزن، خوالێخۆشبوو (خدر کوێخا ئەحمەد) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین. ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیزانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، جارێکی دیکە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بگرێت.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

24ی تشرینی یەکەمی2023

هەواڵی پەیوەندیدار