٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتییەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ئەحمەد محەمەدی)

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕی کورد (ئەحمەد محەمەدی) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بە ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان ڕادەگەیەنین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

خوالێخۆشبوو (ئەحمەد محەمەدی) نووسەر و وەرگێڕێکی دیاری کوردستان بوو و خاوەنی چەندین کتێب و بەرهەمی دانسقەیە لەبارەی مێژووی شۆڕشەکانی کورد و کوردستان.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیزان و خوێنەرانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و نیگەرانیتان کەم بکاتەوە و داواکارین لە خوای گەورەش خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٣ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٣
 

هەواڵی پەیوەندیدار